مەزڵوم کۆبانی: دوای ئاگربەست تورکیا 1100 کیلۆمەتری لەخاکی سوریا داگیرکردوە
  2019-11-14       947       
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، مەزڵوم کۆبانی لە پەیامێکدا ئاماژەی دا بە دیداری نێوان ئەردۆغان و ترەمپ لە واشنتن و ڕایگەیاند: ''دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست هێزەکانی تورکیا 1100 کیلۆمەتری چوارگۆشە لە خاکی سووریایان داگیر کردووە''.

ئاوێنه‌: شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەکاتی پێشوازی کردنی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیادا لە کۆشکی سپی رایگەیاند ئاگربەست لە سووریا بەشێوەیه‌کی باش بەردەوامە، بەڵام مەزڵوم کۆبانی لە تویتێکدا کە ترەمپ-یشی تاگ کردووە، رایگەیاند ''لەکاتی کۆبوونەوەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپ-دا، هێزەکانی تورکیا هێرشی چڕیان کردۆتەوە سەر شارۆچکەی تلتەمر کە زۆربەی دانیشتوانەکەی مەسیحین''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، هێرشەکە بۆتە هۆی ئاوارەبوونی ژمارەیه‌کی زۆری دانیشتوانی ناوچەکە.

فەرماندەی گشتی هەسەدە وتوویەتی، ''ئەمە پێشێل کردنی ئاشکرای ئاگربەستەکەیە''.

مەزڵوم کۆبانی ئاشکراشی کردوە، ''لەکاتی راگەیاندنی رێککەوتنەکەی نێوان ئەمریکاو تورکیاوە سەبارەت بە باکووری سووریا تا ئێستا تورکیا یەک هەزار و سەد کیلۆمەتر چوارگۆشەی لەناوچەکە داگیرکردووە.''
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×