2019-11-14   1325     
زیاتر لە ٥٠٠ ماڵ لە باکوری ئینگلتەرا لافاو چووە ناو ماڵەکانیانەوە. لەکاتی سەردانی کردنی بۆری جۆنسۆنی سەرۆکی وەزیرانی بەریتانیا بۆ لای زیان لێەوتوەکان ژنێک لە لادێیەکدا وەڵامێکی توندی بۆریسی دایەوە.
ئاوێنه: سەرۆکی وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن چوو بۆ لادێی ستەینفۆرث لە باشوری یۆرکشایر تا سەردانی ئەو سەربازانە بکات کە هاوکار بوون لە بەرنگار بوونەوەی لافاوەکە. ژنێک وەڵامی بۆریسی دایەوە وتی ''تۆ دواکەوتی. چی دەکەیت لێرە؟ لەکوێ بوویت؟''.
ژنەکە کە یەکێک بوو لە زیانلێکەوتوانی لافاوەکە و عەرەبانەیەکی بەدەستەوە بوو ڕەتی کردەوە قسە لەگەڵ جۆنسۆن بکات ''من بە قسەکردنی لەگەڵ تۆدا دڵخۆش نیم. ئەگەر هیچ کێشەیەک نییە من دەچمەوە سەر کارەکەم''. پاشان لە جۆنسۆن دوورکەوتەوە. جۆنسۆن لە شوێنی خۆیدا مایەوە و هیچ قسەیەکی پێنەکرا.
بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە ئینگلتەرا ڕووباری دۆن ئاوی زۆری لەسەر پڕ بوو وە بووە هۆی لافاو لە ناوچەکانی باکوری ئەو وڵاتە. کەسێک گیانی لەدەستدا، ٥٠٠ ماڵ لافاویان چۆتە ناو، نزیکەی ١٠٠٠ کەسیش ماڵەکانیان جێهێشتووە. نزیک لە دەنگدانەکانی ١٢ی مانگی ١٢ پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان جۆنسۆنیان تۆمەتبار کردووە بەوەی وەک پێویست بەڕووی ئەو کارەساتەوە نەچووە.