2019-11-14   1075     
لیژنەی دەسپاکی به‌دواداچوون بۆ چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنى پێنج ملیۆن دۆلارى ته‌رخانكراو بۆ شارى هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌كات.
ئاوێنه: شیرین ئەمین ئەندام پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و ئاگاداربوون له چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنی ئه‌و پێنج ملیۆن دۆلاره‌ى كه له‌ساڵی 2014 بۆ شارى هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانى عه‌ره‌بى ته‌رخان كرابوو، رۆژی سێشه‌مه 2019/11/12، شاندێكی لیژنه‌ی ده‌سپاكی و كاروبارى په‌رله‌مان و سكاڵا له په‌رله‌مانی كوردستان ، سه‌ردانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
ئەو پەرلەمانتارە نوسیوشیەتی دواى ئه‌وه‌ى لیژنه‌ى ده‌سپاكیی په‌رله‌مان میوانداریی نوێنه‌رانی دیوانی چاودێریی داراییی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ى زانیاریی نوێ له‌سه‌ر كه‌یسی خه‌رجكردنی ئه‌و پێنج ملیۆن دۆلاره‌ى كه له ساڵی 2014 بۆ شارى هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانى عه‌ره‌بى ته‌رخان كرابوو، لیژنه‌كه بۆى روونبۆوه كه ئه‌و دۆسییه‌یه له ساڵی 2016 ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی كراوه‌و ئه‌وان ئاگادارى ورده‌كاریى به‌ڕێوه‌بردنی دۆسییه‌كه نین.
هاوکات دوای كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ى ده‌سپاكی و ستافی ده‌سته‌كه‌و پرسیاركردن له دواقۆناغی لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌یسه ده‌ركه‌وت كه به هۆكارى بوونی دوو راپۆرتی جیاواز له‌سه‌ر دۆسییه‌كه له‌ده‌سته‌ی ده‌سپاكی دۆسییه‌كه داخراوه‌و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی بڕیاریدا ورده‌كاریى داخستنی دۆسییه‌كه‌و ناوه‌ڕۆكی دوو راپۆرته جیاوازه‌كه بۆ لیژنه‌ى ده‌سپاكیی په‌رله‌مان بنێرێت به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون.