''حكومه‌تی هه‌رێم دروستكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری له‌ سلێمانی ده‌ستپێده‌كات''
  2019-11-14       2040       
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلانی پڕۆژه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی پلاندانان  رایده‌گه‌یه‌نێت ''حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ستراتیژی و گرنگ له‌ سلێمانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، یه‌كێك له‌وانه‌ش پرۆژه‌ی درووستكردنی شه‌قامی 100 مه‌ترییه‌ له‌ شاره‌كه‌''.

ئاوێنه‌: فه‌تاح، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پلانی پڕۆژه‌كان له‌ وه‌زاره‌تی پلاندانان رایگه‌یاند، له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌ی راگیراو ده‌ستیان پێكراوه‌ته‌وه‌.

زاگرۆس فه‌تاح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت پاره‌یه‌كی كه‌میشی هه‌بێت، ده‌بێت ئه‌و پرۆژانه‌ به‌رده‌وام بن.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تا ئێستا كاركردن له‌ 50 پرۆژه‌ ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان، له‌وانه‌ش 23یان ده‌كه‌ونه‌ پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×