عادل عبدولمەهدی: دیاردەى ڕفاندن بەناوى دامەزراوەکانى دەوڵەتەوە زیادى کردووە
  2019-11-14       824       
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌باره‌ی زۆربوونی دیارده‌ی رفاندن له‌شاری به‌غدا به‌گشتی و به‌تایبه‌تی رفاندنی لیوایه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا عادل عبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: دیاردەى ڕفاندن بەناوى دامەزراوەکانى دەوڵەتەوە زیادى کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌وه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ژمارەیەك چەكدار كە ناسنامەكەیان دیار نییە، یاسر عەبدولجەبار، راگری پەیمانگای باڵای گەشەپێدانی ئەمنییان بۆ شوێنێكی نادیار رفاندووە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەشڵێت: بە توندی ئیدانەی رفاندنی لیوا یاسر عه‌بدولجه‌بار دەكەین و هەر كەسێك ئه‌و تاوانه‌ی ئەنجامدابێت بە سزای خۆی دەگات، پێویستە بەبێ هیچ مەرجێك دەستبەجێ ئازادبكرێت.

راشیگەیاند: رفاندنی لیوا یاسر عه‌بدولجه‌بار لەلایەن كامێراكانی چاودێرییەوە له‌ ناوچه‌ی جادریه‌ تۆمار كراوە.

لە كۆتایی بەیاننامەكەدا عه‌بدولمه‌هدی رایگەیاند،"بەهیچ شێوەیەك كاری رفاندن قبوڵ ناكرێت، چونكە دژی بنەماكانی یاسایە و دەوڵەت لەو كارە بێبەرییە.

هۆشداریشیدایە ئەو لایەنانەى ئەو کارانە دەکەن و بەڵێنى سزاگەیاندنیان دەدات لە هەر بەرپرسیارێتى و ئاستێکدا بن.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×