بڵێسە جەبار فەرمان: دەركردنی بەپەلەی یاساكان هەڵەی گەورەیە
  2019-11-15       768       

بڵێسە جەبار فەرمان، پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت، ھەڵەی گەورەیە گەر لەژێر فشارو بۆ ڕازیکردن، یاسای بەپەلەو باش دراسەنەکراو دەربکرێت.

ئاوێنە: بڵێسە جەبار فەرمان، لەلاپەڕەی خۆی لەفەیسبوك نوسیویەتی"یاسایەک بە بێ دیراسەکردن دەبێ بەزویی هەڵبوەشێتەوە یا هەمواربکرێتەوە، کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی ئەو بڕیارە خێرایانە دوای ماوەیەک دەردەکەوێت."

ئەوەشی خستۆتەڕو"جیاوازی نییە ئەو یاساو بڕیارە لە پەرلەمانەوە دەربکرێت یا لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە."

بەبڕوای ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی "لە ژێر فشاری شەقامدا چەند هەنگاوێک نراوە بەڵام ئەو هەنگاوانە چارەسەر نین، بەڵکو موسەکینن بۆ دۆخی هەنوکەیی."

وتوشیەتی"چارەسەری بنەرەتی بۆ دۆخی عێراق و ھەرێم شەفافیەت و بە گژداچونەوەی گەندەڵییە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×