لەسەر ڕێگای کەلار-دەربەندیخان لەنزیک ناحیەی باوەنور بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێل
چوارکەس برینداربون.
ئاوێنە، ئەیاد محەمەد: وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان، رائد کارزان مەجید رایگەیاند"بەیانی
ئەمڕۆ (هەینی) لەسەر ڕێگای کەلار-دەربەندیخان بەهۆی پێکدادانی دو ئۆتۆمبێلی جۆری
توێتا لاندکرۆزەر و مازدایەكی تایبەت، چوار کەس بریندار بون."
وتیشی"سەرجەم بریندارەکان لەئۆتۆمبێلی جۆری مازداکەدا بون و هەمویان سەرنشین
بون یەکێکیان منداڵە و ئەوانیتر ئافرەتن."
ئەوەشی خستەڕو"ئۆتۆمبێلە لاندکرۆزەرەكە بەئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆیشتوە
و ئۆتۆمبێلی بەرامبەر بەپێچەوانەوە لەنزیک چێشتخانەی باوەنور پێکیانداداوە."
هێمای بۆئەوەش کرد"دوای گەیاندنی بریندارەکان بەنەخۆشخانەی شەهید مەلا
ئەحمد لە باوەنور لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆی ناحیەی باونورەوە دەستی پێکردوە،
بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕوداوەکە."