لیندسی گراهام: بە "ئەردۆغان"م وت دەتەوێت بەڤیدیۆ پیشانت بدەم كە هێزەكانت چیان بە كورد كردوە
  2019-11-15       2015       

لیندسی گراهام، سیناتۆری دیاری كۆمارییەكان باس لە گفتوگۆیەكی نێوان خۆی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ واشنتۆن، دەكات كە تێیدا بە ئەردۆغانی وتوە؛ دەتەوێت بە ڤیدیۆ پیشانت بدەم كە هێزەكانی تۆ چیان بە كورد كردوە؟ دەشڵێت؛ ئەوە كوردو هەسەدە بون لەشەڕی دژبە داعش قوربانیان داوە نەك توركیا.

ئاوێنە: لیندسی گراهام، كە یەكێك بو لە بەشداربونی كۆبونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ئەردۆغان لە واشنتۆن، رایگەیاند، لەكۆبونەوەكەدا "سەرۆکی تورکیا ڤیدیۆیەکی سەبارەت بە مێژوی هێرشە تیرۆریستییەکانی پەکەکەو هەبونی پەیوەندی لەنێوان هەندێک سەرکردەی یەپەگەو پەکەکە نیشاندام. منیش پێم گوت، من لێرەنیم تاوەکو باس لە مێژوو بکەم".

ئەو سیناتۆرە ئەمریكییە وتوشیەتی"بە ئەردۆغانم گوت، من دەزانم کە تۆ نیگەرانی ئەمنی شەرعیت هەیە سەبارەت بە هێزە چەکدارەکان لەسەر سنورەکەت، بەڵام دەتەوێت منیش بە ڤیدیۆ نیشانت بدەم کە هێزەکانی تۆ چیان بە کورد کردوە؟ بۆیە من زۆر تووند بوم و وتم: تۆ لە سەر سنورەکانت کێشەت لەگەڵ یەپەگە هەیە، من ئەمە وەک نیگەرانییەکی شەرعی سەیری دەکەم، بەڵام ئەمانەش ئەو خەڵکانەن کە هاوکاری ئێم ەبون لە تێکشکاندنی داعش."

گراهام ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەردۆغان وتویەتی، ئەوان قوربانی گەورەیان لەشەڕی دژ بە داعش داوە، ئەمەش ئەوی نیگەرانی کردوە، چونکە بەوتەی گراهام، ئەوە كوردو هەسەدە بون بە هەزاران قوربانیان لە شەڕی دژ بە داعش داوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×