2019-11-15   1283     
عادل عه‌بدولمه‌هه‌دی
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی چاكسازییدا، عادل عه‌بدولمه‌هه‌دی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌نیازه زۆربه‌ی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی به‌كه‌سانی بێلایه‌ن‌و ئه‌كادیمی بگۆڕێت.
ئاوێنه: سه‌عد حه‌دیسی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق به‌ئاژانسی سپۆتینگی ڕوسی ڕایگه‌یاندووه، "به‌مه‌به‌ستی گۆڕانكارییه وه‌زارییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی پرۆژه‌یه‌كی چاكسازییدا، به‌منزیكانه سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌چێته پەرله‌مان‌و زۆربه‌ی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی به‌كه‌سانی بێلایه‌ن‌و ئه‌كادیمی ده‌گۆڕێت".
ناوبراو ده‌ڵێت، "سه‌رۆكوه‌زیران گۆڕانكاریی له‌زۆربه‌ی وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی ده‌كات‌و وه‌زیره نوێیه‌كانیش كه دایانده‌نێت به‌پێی پێوه‌رێكی جیاواز ده‌بێت‌و له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه دیاریكراوه".
وته‌بێژه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق رونیده‌كاته‌وه كه به‌پێی پێوه‌ره نوێیه‌کەی عادل عەبدولمەهدی، وه‌زیره تازه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی فراكسیۆنه سیاسییه‌كانی ناو په‌رله‌مان دادەنرێن.
سه‌عد حه‌دیسی ڕاشیگه‌یاندووه، میكانیزمێكی نوێ بۆ دیاریكردنی پۆسته باڵاكانی حكومه‌تی عێراق دیاریده‌كرێت، به‌جۆرێك به‌ته‌واوه‌تی "سیستمی پشكپشكێنه‌ی سیاسی" كۆتایی پێدێت.