حكومەتی هەرێم بڕی 15 ملیار دینار بۆ گەشەپێدانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تەرخاندەكات
  2019-11-15       867       


حكومەتی هەرێم بڕی 15 ملیار دینار بۆ گەشەپێدانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان تەرخاندەكات‌و له‌و بڕه‌ش رێژەی 34% بۆ هەولێرو 26% بۆ سلێمانی‌و 3% بۆ هەڵەبجە ته‌رخانكراوه‌.

ئاوێنه‌: بەپێی نوسراوێكی‌ سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارە 9392 لەبەرواری 6/11/2019 بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە، بڕی‌ 15 ملیار دیناری بۆ بودجەی گەشەپێدانی پارێزگاكانی تەرخانكردووە، بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشكراوە:

-پارێزگای هەولێر: پێنج ملیارو 100 ملیۆن دینار  بەرێژەی 34%
- پارێزگای سلێمانی: سێ ملیارو 930 ملیۆن دینا بەرێژەی  26%
- پارێزگای دهۆك: سێ ملیارو 450 ملیۆن دینار بەرێژەی 22.6%
- پارێزگای هەڵەبجە: 450 ملیۆن دینار بەرێژەی  3%
- ئیدارەی راپەڕین: ملیارێك‌و 170 ملیۆن دینار بەرێژەی 7.8%
- ئیدارەی گەرمیان: 900 ملیۆن دینار بەرێژەی 6%

ئەو بڕە پارەیەی تەرخانكراوە رێژەی 56.6%ی بۆ پارێزگاكانی هەولێرو دهۆكە كە 8 ملیارو 550 ملیۆن دینارەو، رێژەی (43.4%)ی بۆ پارێزگاكانی سلێمانی‌و هەڵەبجەو ئیدارەكانی راپەڕین‌و گەرمیانە كە دەكاتە 6 ملیارو 450 ملیۆن دینار. 

 



 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×