" حكومەتی هەرێم چارەسەری هێنانی خۆراكی بەسەرچو نەكات دۆسیەكە دەبەینە پەرلەمانی عێراق"
  2019-11-16       1155       

هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت، بازاڕەكانی هەرێم پڕبون لەو خۆراكانەی كە هۆكاری شێرپەنجەن، حكومەتی هەرێم بە زویی چارەسەری هێنانی خۆراكی بەسەرچو نەكات دۆسیەكە دەبەینە پەرلەمانی عێراق.

ئاوێنە: هۆشیار عەبدوڵا، ئەمڕۆ شەممە، لەتویتێكدا رایگەیاند، باجی زۆر و ناپێویست لە مەرزەکانی هەرێم دەخرێتە سەر شمەک و کاڵاکان کە روتاندنەوەی گیرفانی هاوڵاتیانە.

وتوشیەتی"هێنانەناوەوەی خۆراکی بەسەرچو هەمو سنورێکی بەزاندوە، بازارەکانی هەرێم پڕبون لەو خۆراکانەی کە هۆکاری شێرپەنجەن."

ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان جەختیشی كردۆتەوە كە "حکومەتی هەرێم بەزویی چارەسەر نەخاتەڕو، دۆسێکە دەبەینە پەرلەمانی عێراق."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×