مستەفا چاوڕەش: سبەی کۆبوونەوەیەک لەبارەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێ
  2019-11-16       1756       
سبەی یەکشەممە ١٧ی ١١ی ٢٠١٩، دووەمین کۆبوونەوە لەبارەی یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

ئاوێنه‌: مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی یەکەی ٧٠ی پێشمەرگە کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، رایگەیاند، سبەی یەکشەممە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دووەمین کۆبوونەوە لەبارەی چۆنیەتیی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بەڕێوە دەچێت.

ڕوونیشی کردەوە کە هەفتەی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، هەردوو جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەو وەک فەرماندەی یەکەی ٧٠ی پێشمەرگە، نەجات عەلی، فەرماندەی ٨٠ی پێشمەرگە، نوێنەرانی پارتی و یەکێتی، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام داوە.

چاوڕەش لە لێدوانەکەیدا بۆ کەناڵی (کوردستان ٢٤) ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە کۆبوونەوەی یەکەمدا گازاندەی خۆیان کردووە. وتیشی: ”هەوڵدەدەین هێزەکانمان هێزی نیشتمان بێت و هێزی پارتی یان یەکێتی نەبێت، هێزی خەڵک بێت، ئەم یەکخستنەوەیەش بە کۆبوونەوەیەک و دووان کۆتایی نایێ و هەوڵێکی بەردەوامی دەوێت“.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×