2019-11-16   610     
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی رابردووەوه تا ئێستا خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی دیکەی عێراق بەڕێودەچێت و بەپێی دوایین ئامار کە لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی لە میانی خۆپیشاندانەکاندا بوونەتە قوربانی، زیاتره لە ٣٣٥ کوژراو و ١٥ هەزار بریندار.
ئاوێنه: هاوکات یەکێک لەو خۆپیشاندەرانەی کە لەمیانی خۆپیشاندانەکانی هەفتەی رابردوو لە پارێزگای بەسڕە باشووری عێراق بریندارببوو، گیانی لەدەستدا.
سەرچاوەیەکی پزیشکیی لە فەرمانگەی تەندروستیی بەسڕە بە میدیاکانی راگەیاند، خۆپیشاندەرێک کە لەمیانی خۆپیشاندانەکانی هەفتەی رابردوو لە پارێزگای بەسڕە بە سەختی بریندارببوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
لە میانی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی ٨ی ئەم مانگە لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگای بەسڕە ناوەڕاستی شارەکە، حەوت خۆپیشاندەر کوژران و دەیانی دیکە بریندار بوون.