نیویۆرک تایمز: گەیشتن بە زیانیاریی دروست لە تورکیا زۆر قورس بووە
  2019-11-17       1713       
ڕۆژنامە ئەمریکیەکە باسی لە سانسۆر خستنە سەر ئینتەرنێت لە لایەن تورکیاوە کرد و ڕێگریکردن لە ئازادی ڕۆژنامەوانی. لە ڕوونکردنەوەکەدا لە ڕستەیەکدا نوسراوە ''بۆ ئەو سەرچاوە ئازادە کەمانەی کە ماوە لە تورکیادا''.

ئاوێنه‌: ڕۆژنامەی ئەمریکی نیویۆرک تایمس لەبارەی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەگەری لە تورکیا و سانسۆر خستنە سەر ئینتەرنێت لە لایەن حکومەتی تورکیاوە نوسینێکی بڵاوکردەوە. لە ڕۆژنامەکەدا هاتووە کە زۆر قورسە لەو وڵاتە بە زانیاریە ڕاستەکان بگەیت لەسەر ئینتەرنێت. باس لەوە کراوە بەهۆی سەپاندنی سانسۆرەکانی حکومەت بەسەر ئینتەرنێتی ئەو وڵاتە خەڵکی ئەو وڵاتە زۆر بە زەحمەت دەگەن بە زانیاریە دروستەکان لە ڕێی ئینتەنێتەوە.

نوسراوەکەی ڕۆژنامەکە بەم شێوەیەیە:

''هەواڵە دروستەکان لە تورکیا چیتر وەک جاران بە ئاسانی دەستیان پیاناگات و بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئەردۆغان سانسۆر دەخەنە سەر هەواڵە دروستەکان. بە سەدان ڕۆژنامەنوس ئەو وڵاتەیان بەجێهێشتووە یان زیندانی کراون، سەدانیش وازیان لە کاری ڕۆژنامەگەری هێناوە. ئێستا لە تورکیادا جگە لە چەند ڕۆژنامە و سایتێکی بچوک هیچ ڕۆژنامەیەکی بێلایەن لەو وڵاتە نەماوە. هەواڵی درۆ لەو وڵاتەدا زۆرە. هەروەها سانسۆرەکانی ئەردۆغان لەسەر زانیاری لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە بە شێوازیکی زۆر بەربڵاوە خەڵکانێکی زۆر بێبەش دەکات لە زانیاری''.

لە نوسینەکەی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمسدا هاتووە کە هاوڵاتیانی تورکیا بەردەوام هەوڵی ئەوە دەدەن کە زانیاریان دەستبکەوێت لە ڕۆژنامە جیهانیەکانەوە بەڵام بەردەوام لە لایەن حکومەتەوە سانسۆرەکان زیاد دەبن. لە درێژەی نوسراوەکەدا لە ڕۆژنامەکەدا نوسراوە ''بۆ ئەو ڕۆژنامە ئازادە کەمانەی کە لە تورکیادا ماوە''.

 لە نوسینێکی ڕۆژنامەکە کە لە لایەن سوزی هانسێنەوە نوسراوە که‌ لە سەرەتای دەستپێکردنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سوریا و هێرش کردنە سەر کوردەکانی باکوری سوریا ڕۆژنامەیەک لە تورکیا دروست بوو کە بە زمانی ئینگلیزی نوسینەکانی بڵاو دەکاتەوە. ئەو ماڵپەڕە یەکێکە لەو چەندە سەرچاوە زانیاریە کەمەی کە بە ئازادی ماوەتەوە لە تورکیا. زۆربەی نوسەرانی ئەو ماڵپەرە ئەو ڕۆژنامەنوسانەن کە لە ڕۆژنامەگەریە کۆنەکانیان دەرکراون لە لایەن حکومەتی تورکیاوە و یان زۆربەی ئەو مامۆستای زانکۆیانەن کە لە لایەن حکومەتی تورکیاوە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە. ئەو ماڵپەڕە باس لەوە دەکات کە چۆن سانسۆری چڕیان خستۆتە سەر ماڵپەڕە هەواڵیەکانی جیهان. لە بڵاو کراوەیەکی ئەو ماڵپەڕەدا نوسەرێک بە ناوی جانسو چاملبێل وتەیەکی سەرکردەیەکی کۆنی ئەمریکی ساڵانی ١٩١٠ی بەکار هێناوە کە دەڵێت “یەکەم قوربانی جەنگ ڕاستییە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×