2019-11-17   607     
محەمەد جەعفەر مونتەزەرى، سهرۆكی داواكارى گشتیی ئێران ئەو خۆپيشاندانەى كە سهرانسهری وڵاتهكهی گرتۆتەوە لەدژی گرانكردنى نرخى بەنزين، بە دەستێوەردانى دەرەكى ناوبرد و هۆشداریی دایه ئهوانهی كە دەيانەوێت شیرازهی وڵات تێكبدەن بەوەى كە زۆر بە توندیى رووبەروويان دەبنەوە.
ئاوێنه: جەعفەر مونتەزەرى لە چاوپێكەوتنێكيدا لەگەڵ تەلەفزيۆنى فەرمیى ئێران هەڵسەنگاندنى بۆ دۆخى خۆپيشاندانەكانى وڵاتەكەی كه بەهۆى گرانكردنى نرخى بەنزينەوە سهریانههڵداوه و بووەته هۆى كوژرانى خۆپيشاندەرێك.
مونتەزەرى، ئاماژەى بەوەكرد كە خۆپيشاندانەكان لە دەرەوەى وڵات بەڕێوەدەبرێت و جهختی لهوهكردهوه گرووپێك هەيە دەيانەوێت شیرازهی ئێران تێكبدەن و رایگهیاند،
''خەڵكى ناڕازييە لەم دۆخەى كە لەلايەن تێكدەر و دۆڕاوەكانەوە درووستكراوە. ئەوانەى كە لە رێگەى ئينتەرنێتەوە خەڵكى هاندەدەن، هۆشداریی دهدهمه سهرچاوه دۆڕاوەكانيان لە دەرەوەى وڵات. ئەم چالاكييانە تاوان درووست دهكهن و لەلايەن هێزە ئەمنييەكان و دادگاوە زۆر بە توندیى وەڵام دەدرێنەوە''.