2019-11-17   2750     
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کەمێک بەر لە ئێستا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پاڵپشتی ئەمریکای بۆ خەڵکی ئێران خستەڕوو و رایگەیاند: "هەروەک نزیکەی ساڵ و نیوێک بەر لە ئێستا بە خەڵکی ئێرانم وت، ئەمریکا لەگەڵتانە".
ئاوێنه: پۆمپیۆ دووبارە تویتێکی بڵاوکردەوە کە نزیک بە ساڵ و نیوێک بەر لە ئێستا نووسیبوی: "دوای چل ساڵ ستەمکاری، خەڵکی بەشەرەفی ئێران بێدەنگ دانانیشن لەمەڕ ئەو قۆرغکارییەی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئێمەش بە بێدەنگی دانانیشین".
پۆمپیۆ لەو تویتەیدا پەیامێک ئاراستەی خەڵکی ئێران دەکات و دەنووسێت: "ئەمریکا گوێی لێتانە. ئەمریکا پشتیوانتانە. ئەمریکا لەگەڵتانە".
جێی باسە ماوەی دوو رۆژە خۆپیشاندان زیاتر لە 50 شار و شارۆچکەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە، بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ تا ئێستا نزیکەی 20 کەس کوژراون و دەیان کەسی تریش برینداربوون.