خامنەیى: پشتگیرى له‌ بەرزکردنەوەى نرخى بەنزین ده‌که‌م
  2019-11-17       550       


رابەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران پشتگیرى خۆى بۆ بڕیارى بەرزکردنەوەى نرخى بەنزین راگەیاند و دەڵێت: "سێ سەرۆکایەتیەکە بە پشتبەستن بە بۆچونى شارەزایان بڕیارەکەیان دەرکردوە، بۆیە پشتگیرى دەکەم".

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە میانى وتارێکدا کە لەسەر فیقهى ئیسلامى پێشکەشیکردوە، عەلى خامنەیى رابەرى باڵاى ئێران رایگەیاند: پشتیوانى بڕیارى سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى وڵاته‌كه‌ى بۆ بەرزکردنەوەى نرخى به‌نزین ده‌كات و هیواشى خواست گرانكردنى ئه‌و نرخه‌ نه‌بێته‌ هۆى گرانكردنى نرخ له‌بازاڕه‌كانى ئێراندا.

داواى لە بەرپرسانى ئەمنى ئێرانیش کرد ئاسایشى وڵات بپارێزن و بە هۆشیارییەوە هەنگاو بنێن و وتیشى: "پێویست دەکات خۆپیشاندەرانیش لە کارى تێکدەرانە دوربکەونەوە".

باسى لەوەشکردوە، ئه‌و جۆره‌ بارودۆخه‌ نائارامه‌ ده‌توانێت گه‌وره‌ترین به‌ڵا له‌هه‌ر وڵاتێكدا بخوڵقێنیت و هیچ مرۆڤێكى عاقڵ و خۆشته‌ویستى وڵاته‌كه‌ى ده‌ست ناداته‌ كارى تێکدان و سوتاندن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×