خۆپیشاندەرانی ئێران دوو بەنزينخانە و دوو ئۆتۆمبێلى پۆليسيان سووتاند
  2019-11-17       1311       

خۆپيشاندەرانى دژ بە گرانکردنى نرخى بەنزين لە شيراز دوو بەنزينخانە و دوو ئۆتۆمبێلى پۆليسيان سووتاند.

ئاوێنه‌: لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە بڵاوکرایه‌وه‌، بەهۆى گرانكردنى نرخى بەنزينەوە دوێنى خۆپيشاندان و ناڕەزايەتى هاووڵاتييان لە پارێزگاكانی تاران، فارس، ئازەربايجانى رۆژهەڵات، ئازەربايجانى رۆژئاوا، ئەسفەهان، مازەندەران، كوردستان، خوراسان ره‌زه‌ویی و تەواوى وڵاتەكە بەردەوامە.

هاوکات لە هەواڵێكى تەلەڤزيۆنى فەرمیى حكوومەتى ئێراندا هاتووە، لە شيراز خۆپيشاندەران دوو بەنزينخانە و دوو ئۆتۆمبێلى پۆليسيان سووتاندووە. جگە لەوەش شەقامە سەرەكييەكانيان داخستووە و زيانيان گەياندووە بە باڵەخانە حكوومييەكان، كامێراكانى چاودێریى، ئۆتۆمبێلەكانى ئاگركوژێنەوە و ئۆتۆمبێلەكانى ناوچەكە.

لەلايەكى ديكەوە خۆپيشاندەران سەرجەم رێگاكانى هاتن و چوونيان بۆ تارانى پايتەخت داخست و له‌ ناوچەى تارانپارس لقى بانكێكيان سوتاند و بەهۆى گرانکردنى نرخى بەنزينەوە ناڕەزايەتیيان دەربڕيووە بەڵام ئەوەى جێگەى سەرنجە ماوە ماوە دروشمى دژ بە رژێم بەرز دەکەنەوە و لەگەڵ هێزە ئەمنييەكاندا گرژیى و ئاڵۆزیى ده‌كه‌وێته‌ نێوانیانه‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×