لە خۆپیشاندانەكانی ئێراندا 17 كەس كوژراون
  2019-11-17       1050       
لە خۆپیشاندانەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان 17 كەس كوژراون و نزیكەی 100 كەسیش برینداربوون.

ئاوێنه‌: بەپێی دوایین زانیارییەكان لە خۆپیشاندانەكانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان تاكو ئێستا نزیكەی 30 كەس بە تەقەی ھێزە ئەمنییەكان كوژراون و چەندین كەسی دیكەش برینداربوونە.

ماڵپەری ھەنگاو بۆ پرسی مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی كوردستان ئاشكرایكردووە كە تاكوو ئێستا زیاتر لە 11 خۆپیشاندەر لە رۆژھەڵاتی كوردستان بە تەقەی ھێزە ئەمنییەكان گیانیان لەدەستداوەو نزیكەی سەد كەسیش بریندار بوونە.

بەپێی زانیارییەكان 10 كەس لە شاری جوانرۆ، 6 كەس لە مەریوان و خۆپیشاندەرێكیش لە شاری سنە كوژراون. خۆپێشاندانەكان ئەمڕۆش لە زۆربەی شارەكانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان بەردەوامن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×