ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی كرمانشان كوژرا
  2019-11-17       780       
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كرمانشانی ئێران رایگه‌یاند كه‌ له‌میانه‌ی پێكدادانه‌كانی دوێنێ ئێران ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئاوێنه‌: عه‌لی ئه‌كبه‌ر جودایان، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی كرمانشانی ئێران وتی: له‌میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ له‌كرماشان چه‌ند چه‌كدارێك هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ی پۆلیسی ئیهلیه‌ 24 و ویستیان ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، به‌ڵام ئیره‌ج جه‌واهری، ئه‌فسه‌ری بنكه‌كه‌ رووبه‌روویان بۆته‌وه‌و به‌فیشه‌ك برینداركراوه‌ و دوای گه‌یاندنی به‌نه‌خۆشخانه‌، كاتژمێر دووی شه‌و گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

هاوكات ته‌له‌فزیۆنی ئێران رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌میانه‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا كه‌ له‌هه‌ندێك شاری ئێران روویداوه‌، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان برینداربوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×