پارتی سەوزی ئەڵمانیا داوا دەکەن کە سزا بەسەر تورکیادا بسەپێندرێت
  2019-11-18       612       
پارتی سەوز لە ئەڵمانیا بەهۆی داگیرکردنی خاکی سوریا لەلایەن سوپای تورکیاوە داوا دەکەن کە سزا بەسەر تورکیادا بسەپێندرێت

ئاوێنه‌: پارتی سەوز لە کۆتایی هەفتەدا کۆبونەوەیەکیان لە شاری بیلەفیڵد ئەنجامدا لە کۆبونەوەکەدا پارتی سەوز کە پارتێکی ئۆپۆزسیۆنە لە ئەڵمانیا تیایدا داوا دەکەن سزا بەسەر تورکیادا بسەپێندرێت.

لە نێو کۆبونەوەکەدا داوا کرا کە ڕێکەوتننامەی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا کۆتایی پێ بهێندرێت و سزا بەسەر تورکیادا بسەپێندرێت، ئەم داواکاریەش بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پارتەکە پەسەند کرا.

لە داواکریەکەدا پارتەکە داوایان کرد کە هێزەکانیان لە سوریا و عێراقدا کە هاوپەیمانی بەرەنگاربونەوەی دژی داعش بوون لە سوریا و عێراقدا بکێشرێنەوە.

ئەمانەش ئەو سزانەن کە لە پڕۆژە یاساکەدا هاتوون:

-پێویستە سزا بەسەر ڕەجەب تەیب ئێردۆغان و دەسەڵاتدارانی تورکیا و سوپای تورکیادا بسەپێندرێت.

-پێویستە بە زوترین کات فرۆشتنی چەک بە تورکیا بوەستێندرێن.

-پێویستە بە زوترین کات ڕێکەوتننامەی پەنابەران کە لە نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیادا ئەنجامدراوە بە کۆتا بهێندرێت.

-پێویستە فڕۆکە چاودێریەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و سوریادا بکشێندرێنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×