کۆشکی سپیو وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رەخنە لەبەکارهێنانی هێز لەدژی خپیشاندەرانی ئێران دەکەن کە لەدژی گران کردنی نرخی بەنزین رژاونەتە سەرسەقامەکانو ئیدانەی دەکەن.
ئاوێنە: کۆشکی سپی لەبەیاننامەیەکدا پشتیوانی ئەمەریکا بۆ ناڕەزاییەکانی ئێران لەدژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەردەبڕێتو دەڵێت "ئەمریکا ئیدانەی بەکارهێنانی هێز لەبەرامبەر خۆپیشاندەرەکاندا دەکات و هەروەها، دژی بڕینی هێڵی ئینتەرنێت و ئامێرەکانی پەیوەندیکردنە لە ئێراندا".
هاوکات وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکارایگەیاند کە وەڵاتەکەی لەگەڵ گەلی ئێران دەوەستێو پالپشتی دەکات کە خوازیاری شەفافیەتو ئازادین.
ئەمە لەکاتێکدایە کە لەهەیینی رابردوەوە خۆپیشاندانو ناڕەزایی زۆربەی شارەکانی ئێرانی گرتوەتەوەو راپۆرتەکان باس لەکوژرانو برینداربونی دەیان خۆپیساندەرو دەستگیرکردنی سەدان کەس دەکەن بەهۆی ئەم خۆپیشاندانانەوە.