2019-11-18   469     
لە هێرشێکی چەکداریدا لە یاریەکی تۆپی پێ لە ئەمریکا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئاوێنه: لە هێرشێکی چەکداری لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و هەروەها ٦ کەسیش بریندار بوو. لە ڕووداوێکدا لە شاری فرێنسۆ لە کالیفۆڕنیا کاتێک کۆمەڵێک کەس بۆ تەماشاکردنی یاریەکی تۆپی پێ کۆبونەوە دەستکرا بە تەقەکردنی و کۆمەڵێک کەس پێوە بوون. بەپێی زانیاریە سەرەتایەکان ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٦ کەسیش بریندار بوون.
بریندارەکان گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەو نزیکانە و هەروەها تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێنەکردووە. هیچ لێدوانێکی فەرمی نییە لە بارەی ئەو ڕووداوەوە و هۆکاری ڕووداوەکە چی بووە.