شیرینی عەبادی، پارێزەری ناوداری ئێران و ھەڵگری حەڵاتی نۆبڵ داوا لەکۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی رێخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانو کۆمیتەی مافی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپاو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات چاوپۆشی لەسەرکوت کردنی خۆپیشاندەرانی ئێران نەکەن.
ئاوێنە: شیرینی عەبادی لەوتارێکدا کە لەئینستاگرامی تایبەتی خۆی بڵاویکردوەتەوە ئێران بەکپ کردنی دەنگی ناڕەزاییو سەرکوتو بڕینی هێڵی پەیوەندییان لەگەڵ جیهانی دەرەوە تۆمەتبار دەکاتو دەلێت "رژێمی کۆماری ئیسلامی بەناوی ئاژاوەنانەوە خەڵک سەکوت دەکات، بەڵام ئاژاوەنێرەوەی سەرەکی قەیرانی ئابوریو ژیانی سەختی گەلی ئێرانە".
دەشڵێت "رأێمی ئێران دەیەوێ لەڕێگەی بەربەستەوە جیهان لەو روداوانە داببڕێ کە لەناوخۆی ئێران رودەدەن، بەڵام ئەم بەربەستانە دەشکێنرێن".