گەرمیان: بۆجاری دوەم کارمەندە خۆبەخشەکانی تەندروستی گردبونەوە
  2019-02-05       199       



دەرچوی بەشە پزیشکیەکانی گەرمیان بۆ جاری دوەم گردبونەوەیەکیان ئەنجام داو داوای دامەزرادن دەکەن ڕایدەگەیەنن"لە ۱۰ مانگەوە لەبەشەهەستیارەکان بایکۆت ڕادەگەیەنن".


ئاوێنە، ئەیاد موحەمەد:" بەیانی ئەمڕۆ (سێ شەمە)دەرچوی بەشە پزیشکیەکانی گەرمیان  گردبونەوەیەکی ناڕەزایەتیان لەپێش نەخۆشخانە فریاکەوتنی شەهید هەژار ئەنجامداو داوای دامەزراندن لەحکومەتی هەرێمی دەکەن".


هەروەها لەلایەكی دیكەوە  كارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی لەشاری سلێمانی گردبونەوە‌و هۆشداریش دەدەن بە وەزارەتی تەندروستی بەوەی ئەگەر بریاری دامەزراندیان نەدرێت بەردەوام دەبن لە مانگرتن‌و نیشاندانی نارەزایەتی، پێشتریش هاوژین موحەمەد، سەرۆكی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی بە ئاوێنەی راگەیاند بو لەگەڵ ئەوەی بریاری دامەزراندن بۆ كارمەندە خۆبەخشەكانی تەندروستی دەرنەچوە، بەبریارێك بە بیانوی قەیرانی داراییەوە ژەمە خواردنەكەشیان بردراوە.


باس لەوەش دەكات یەكێك لەهۆكارەكانی تورەیی كارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی برینی ژەمە خۆراكەكەیانە، كارمەندە خۆبەخشەكان رایدەگەیەنن ئەوان لەماوەی كاركردنیان وەك خۆبەخشێك زۆر بە دڵسۆزییەوە ئەركەكانی خۆیان راپەراندوە‌و هاوكارێكی باش بون بۆ كەرتی تەندروستی.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×