فراكسیۆنی گۆڕان: هیچ بڕیارێك نییە بۆ پاشەكەوتكردنی موچەی فەرمانبەران
  2019-11-18       866       

فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك لە ئێستادا هیچ بڕیارێك نییە بۆ ئەوەی هیچ موچەیەك پاشەكەوت بكرێت.

ئاوێنە: فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" له‌باره‌ی پاشه‌که‌وتکردنی موچه‌ی سێ مانگ، وه‌ک فراکسیۆنی گۆڕان به‌دوداچونمان کردوه‌ هه‌م له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و هه‌م له‌ دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ ئێستادا هیچ بڕیارێک نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ موچه‌یه‌ک پاشه‌که‌وتبکرێت."

جەختیشی كردۆتەوە"ئاماده‌کاری پێویست بۆ موچه‌ی مانگی ئاینده‌ش کراوه‌. ئه‌گه‌ر به‌ڕێزێکیش ئه‌م بۆچونه‌ی هه‌بو بێت له‌ حکومه‌تدا نه‌بوه‌ به‌ بڕیار. "

دەقى راگەیەندراوەکەی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان...

فه‌رمانبه‌ران و مۆمستایان، خانه‌نشینان
له‌باره‌ی پاشه‌که‌وتکردنی موچه‌ی سێ مانگ، وه‌ک فراکسیۆنی گۆڕان به‌دوداچونمان کردوه‌ هه‌م له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و هه‌م له‌ دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌ ئێستادا هیچ بڕیارێک نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ موچه‌یه‌ک پاشه‌که‌وتبکرێت. ئاماده‌کاری پێویست بۆ موچه‌ی مانگی ئاینده‌ش کراوه‌. ئه‌گه‌ر به‌ڕێزێکیش ئه‌م بۆچونه‌ی هه‌بو بێت له‌ حکومه‌تدا نه‌بوه‌ به‌ بڕیار.

وه‌زیری دارایی، به‌ فراکسیۆنی گۆڕانی راگه‌یاندوه: هیچ بڕیارێکی نیه‌ و نه‌داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه‌ موچه‌یه‌ک پاشه‌که‌وت بکرێت.

له‌ ئێستادا و هه‌مو مانگێک موچه‌یه‌ک ده‌درێت، له‌ هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی کۆده‌نگیه‌ک دروستبکه‌ین نه‌ک موچه‌ دواکه‌وتوه‌کان، به‌سیستمێک له‌ قۆناغی یه‌که‌مدا موچه‌ی پاشه‌که‌وتکراوه‌کانیش بکرێته‌ ژماره‌ حسابێک و قه‌رزی پێبدرێته‌وه‌.

له‌ قۆناغی دوه‌مدا به‌ شێوه‌ی رێژه‌ی قه‌رزی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێته‌وه‌.

له‌ماوه‌ی چوار مانگی رابردوداو له‌ ده‌ره‌وه‌ی راگه‌یاندن به‌رده‌وام کارمانکرد بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران مانگانه‌ بدرێت.

له‌ چوارمانگی رابردودا کاری جدیمان کرد بۆ..

- پرۆژه‌ یاسای چاکسازی که‌ له‌ ئه‌گه‌ری له‌بارچوندابو، کاری جدی و دڵسۆزانه‌ی تێدا نه‌کرایه‌، هه‌رچه‌نده‌ دره‌نگه‌، به‌ڵام گه‌شتوه‌ته‌ قۆناغی کۆتایی له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.

-له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و قۆرخکاری خاڵه‌ سنورییه‌کان لێکۆڵینه‌وه‌ی جدیمان کردوه‌و بڕیاره‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پێداچونه‌وه‌ی جدی بۆ بکه‌ن و ئێمه‌ش چاودێر ده‌بین.

-گرفتی گه‌وره‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ باج و به‌خشین له‌ باجه‌، ده‌یان ملیۆن دۆلار زیانی له‌ داهاتداوه‌، ته‌نانه‌ت هیچ کام له‌ کۆمپانیا گه‌وره‌کانی نه‌وتیش باجیان نه‌داوه‌.

-گرفتی گه‌وره‌ تا ئه‌م ساته‌ دۆسیه‌ی نه‌وته‌و ئه‌وه‌ی له‌ رابردودا رویداوه‌ وه‌ک خۆی به‌رده‌وامه‌.

به‌دڵنیایه‌وه‌ بڕیاری جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، راسپاردنی فراکسیۆنى گۆڕانه‌ به‌ چاودێریکردنی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت به‌ بێ چاوپۆشی له‌ هیچ که‌سێک، هه‌ر که‌سێکیش به‌ڵگه‌ی تێوه‌گلانی هه‌ر به‌رپرسێکی گۆڕانی لابێت له‌ گه‌نده‌ڵی یان خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات پێمانبگه‌یه‌نێت خۆمان کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین. 

تێبینی: ئه‌مه‌ وڵامی هیچ په‌رله‌مانتارێکی به‌ڕێزو هیچ که‌سێک نیه‌ و ته‌نیا به‌دوادچونێکی په‌رله‌مانتاریه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×