عادل عەبدولمەهدی: هیچ چەك بەدەستێك لەدەرەوەی دەوڵەت قبوڵ ناكرێت
  2019-11-18       686       

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دوشەممە جەختی كردەوە كە ئەولەویەتی بەرنامەی حكومەتەكەی پاراستنی مافی هەمو عێراقییەكانە لە سایەی سەروەری یاساو ئاسایشدا و دوپاتیشیكردەوە، هیچ قەوارەیەكی نایاسایی و هیچ چەكێك بەدەستێك لە دەرەوەی دەوڵەت قبوڵ ناكرێت.

ئاوێنە: عادل عەبدولمەهدی، لەوتەیەكدا لە زانكۆی بەرگری بۆ توێژینەوە سەربازییەكان رایگەیاند، بەرنامە حكومییەكەمان رون و دیاریكراوە لە ئامانجەكانیدا بۆ دژایەتیكردنی تیرۆر و بونی چەك تەنها لەكۆنترۆڵی دەوڵەتدا و پشتیوانیكردنی هێزە چەكدارەكان و رێكخستنی پەیوەندییەكانی دەرەوە لەگەڵ تەوای وڵاتانی دراوسێ بەپێی هاوبەشییەكان و لەپێناو خزمەتی ئاسایش و ئارامی و پەرەپێدانی ئابوریدا.

وتیشی"هیچ بژاردەیەك نییە جگە لە پشتیوانیكردنی هێزە چەكدارەكان، ناكرێت هیچ قەوارەیەكی نایاسایی یاخود هیچ چەك بەدەستێك لەدەرەوەی شەرعیەتی دەوڵەت قبوڵ بكرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×