پارتە سیاسییەکان ماوەی ٤٥ رۆژ دەدەنە عادل عەبدلمەهدی
  2019-11-19       859       

لایەنە سیاسییەکانی خاوەن کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ماوەی ٤٥ رۆژ دەدەنە عادل عەبدولمەهدی بۆ جێبەجێکردنی داواکاریی خۆپیشاندەران و بەپێچەوانە دەنگی متامنەی لێ دەسەننەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە رادەگەیەنن. 

ئاوێنه‌: دوا بە دوای کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی خاوەن کورسی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی سازکرا و نووسراوێکی هاوبەشی لایەنە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە خوێنرایەوە و تێدا هاتووە، ''بۆ گۆڕانکاری لە حکوومەت و دامەزراندنی خەڵک دوور لە حیزبایەتی، یاسای نوێی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنی کۆمیسیارانی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی بێڵایەن ماوەی ٤٥ رۆژ دەدەینە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیران''.

هاوکات لە روونکردنەوەکەدا دەشڵێت، ''گەر حکوومەت و ئەنجوومەن لاوازبن لە ئەنجامدانی چاکسازییەکان لە ماوەی دیاریکراو، متمانە لە حکوومەت دەسەندرێتەوە و بڕیاری هەڵبژاردنی پێشوەختە دەدرێت''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×