2019-11-19   1585     
فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ وتی، ''هه‌ركاتێك داوایان لێ بكرێت، بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و ماڵ و خه‌ڵك و خاكی خۆیان ده‌پارێزین، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به بڕیار و ڕێككه‌وتنی سیاسی هه‌یه، ڕۆژێكیش هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه''.
ئاوێنه: محه‌مه‌د ڕه‌جه‌ب، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ، رایگەیاند، ئێمه وه‌كو هێزی پێشمه‌رگه ڕۆژ بۆ پاراستنی خه‌ڵك و سامان و خاكی ڕۆژئاوای كوردستان دامەزراوین و ڕۆژێكیش هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه و هه‌ركاتێك فه‌رمانمان پێ بكرێت ئاماده‌ین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا فه‌رمانمان پێ نه‌كراوه.
محه‌مه‌د ڕه‌جه‌ب باسی لەوەش كرد، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕۆژئاوای كوردستان پێویسته بڕیار و ڕێككه‌وتنی سیاسی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی كه ده‌گه‌ڕێینه‌وه كێشه پەیدا نه‌بێت، چونكه ئێمه نامانه‌وێت كێشه پەیدا بێت و ده‌مانه‌وێت به ڕێككه‌وتن بگه‌ڕێینه‌وه.