2019-11-19   1444     
جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم له دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانکۆی ئه‌مریکی له‌دهۆک پانێڵێکی پێشکه‌ش کرد، که چه‌ندین که‌سایه‌تی دیاری ناوچه‌که تێیدا به‌شدارن.
ئاوێنه: قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له دیداره‌که‌دا وتی، ''په‌یوه‌ندییه‌کی راسته‌وخۆ له‌نێوان سه‌قامگیری و حوکمڕانیه‌کی سه‌رکه‌وتوو هه‌یه، بۆیه یه‌که‌مجار که حکومه‌تی عیراق پێکهات، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق پێی وتم چی بکرێت تا حکومه‌تێکی سه‌رکه‌وتوو بێته ئاراوه، منیش پێم وت، ئیداره‌دانێکی باش ده‌بێت له ئه‌وله‌ویه‌تی کاره‌کانتان بێت''.
تاڵه‌بانی وتیشی، ''کاتێک هه‌رێمی کوردستان له‌چه‌ند ساڵی رابردوو رووبه‌ڕووی قه‌یرانه‌کان بووه‌وه، له‌کابینه‌ی پێشوودا هه‌ر زوو ده‌ستمان به‌چاکسازی کرد و هه‌وڵماندا خه‌رجی که‌م بکه‌ینه‌وه‌و داهات زیاد بکه‌ین، هه‌رچه‌ند چاکسازی بۆ هه‌ندێک که‌س به‌ئازاره، به‌ڵام ئێمه ده‌ستمان پێ‌کرد''.
له باره‌ی بارودۆخی ئێستای به‌غدادیشه‌وه قوباد تاڵه‌بانی وتی، ''پێویسته حکومه‌تی به‌غداد هه‌نگاوی جدی و ستراتیجی بنێت له‌پێناو خزمه‌تکردنی خه‌ڵک و باش کردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان''.