2019-11-19   667     
بەڕێوبەری بەشی تەکنیکی سەربازی ڕوسی دیمیتری شوگایێڤ لە ڕونکردنەوەیەکیدا ڕایگەیاند ''هەتا ئەو کاتەی کە فڕۆکەی سو-٥٧ بە وەزارەتی بەرگری ڕوسی نەدەنەوە ئەوا ئەوان ئەو فڕۆکەیە بە تورکیا نافرۆشن. بەڵام ئەگەر بێتو تورکیا بیەوێت فڕۆکەی سو-٣٥ بکڕێت ئەوا ئێمە ئامادەباشیمان تێدایە کە گفتوگۆ لەو بارەیەوە بکەین''.
ئاوێنه: سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئێردۆغان لە کۆتا سەردانیدا بۆ ڕوسیا سەیری فڕۆکەی سو-٥٧ کردبوو ئەم فڕۆکەیە فڕۆکەیەکی پێشکەوتوی نوێی ڕوسیە.
ئەم گفتوگۆیانەش لە کاتێکدایە کە بە تێپەڕبونی کات تورکیا لە کڕینی فڕۆکەی ئەمریکی ئێف-٣٥ دوور دەکەوێتەوە.
شوگایێڤ کۆمپانیاکەی ڕێکەوتننامەی لەگەڵ سوپای ڕوسیادا هەیە و فڕۆکەی سەربازی لە نەوەی پێنجەم بۆ ڕوسیا دروست دەکات، هەتا داواکاریەکانی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا تەواو نەکات ئەوا ناتوانێت فڕۆکە بۆ وڵاتێکی تری وەک تورکیا دروست بکات.
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا لە ڕونکردنەوەیەکیدا ڕایگەیاند ''هەتا ساڵی ٢٠٢٨ وڵاتەکەی دەتوانێت ببێتە خاوەنی ٧٦ دانە لە فڕۆکەی سو -٥٧''.
شوگایێڤ لە ئێستادا ئامادەیە کە گفتوگۆ لە بەرەوپێشچونی هێزی ئاسمانی تورکیدا بکات و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەباشی ڕوسیای ڕاگەیاند کە لە نەوەی ٤ و ٥ فڕۆکەی جەنگی لە داهاتوودا بە تورکیا بفرۆشێت.
دەسەڵاتدارێکی ڕوسیش ڕایگەیاند ''وڵاتەکەی ئامادەباشی تێدایە کە هاوکاری تورکیا فڕۆکەی وڵاتەکی زیاتر بەرەو پێشەوە بەرێت، ئەم بابەتەس لە کۆبونەوەکەی نێوان ڤلادیمێر پۆتین و ڕەجە تەیب ئێردۆغاندا باسی لێوە کراوە. هەروەها باس لەوە کراوە کە ڕوسیا و تورکیا پێکەوە بتوانن پێکەوە فڕۆکەی نوێ بەرهەم بهێنن''.
ئەمریکا تورکیای لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرهێنابوو کە فڕۆکەی ئێف-٣٥ پێ بفرۆشێت، لە ئێستادا فڕۆکەی سو-٣٥ و سو-٥٧ ڕوسی وەک جێگرەوەی فڕۆکەی ئێف-٣٥ ئەمریکی لە لایەن تورکیاوە دەبیندرێن.
شوگایێڤ باسی لە فرۆشتنی سیستەمی بەرگری ئێس-٤٠٠ ڕوسی بە تورکیا کرد و ڕایگەیاند ''هەتا ئێستە ڕێکەوتنێکی دیاری کراو دەربارەی ئەو سیستەمە لە نێوان ڕوستیا و تورکیادا ئەنجام نەدراوە. کۆتای هێنان بەو پڕۆژەیە هەتا ساڵی ٢٠٣٠ دەخایەنێت لە چوارچێەوەی ئەم بابەتەدا پێویستە ڕێکەوتننامەیەکی دیاری کراو لە نێوان ڕوسیا و تورکیادا واژۆ بکرێت''.
شوگایێڤ لە کۆتای قسەکانیدا ئومێدی خواست کە هەماهەنگی بازرگانی سەربازی لە نێوان تورکیا و ڕوسیادا بەردەوامی هەبێت و زیاتر بەرەو پێشەوە ببرێت.