2019-11-19   760     
وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له دهۆك رایگه‌یاند، ''پێویسته كوردستان وه‌ك نمونه‌یه‌ك بۆ ئاشتی له ناوچه‌كه به‌رجه‌سته بكرێت''.
ئاوێنه: وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا راشیگه‌یاند، ''من ئه‌مرۆ له دهۆكم كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته و له‌و ناوچه‌یه شه‌ڕ و كوشتن و ناكۆكی هه‌یه و پێویسته كوردستان وه‌ك نمونه‌یه‌كی ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌كه به‌رجه‌سته بكرێت''.
هه‌روه‌ها وتیشی، ''ئه‌و دیداره هه‌نگاوێگی گرنگ و له ڕێڕه‌وێكی راست دایه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد پێویسته كوردستان ببێته نمونه بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه''.
راشیگه‌یاند، ''من له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو سه‌ردانی دهۆكم كردووه، زیاتر وه‌ك گوندێك بوو به‌ڵام ئیستا پێشكه‌وتووه و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش له پێشكه‌وتن به‌رده‌وام و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ش بۆ خه‌ڵكی كوردستان زۆر گرنگه''.