٣٢ منداڵی روسی کە دایکو باوکیان پێستر پەیوەندییان بەچەکدارانی داعشەوە کردبو، لەخانەی منداڵانو زینداندا ژیانیان بەسەردەبرد، لەبەغداوە بەفڕۆکەیەکی تایبەت بۆ مۆسکۆ گواسترانەوە.
ئاوێنە: بەپێی هەواڵی ئیسکا نیوزی روسی ئەم ٣٢ منداڵە روسییە ئێوارەی دوشەممە لەڕێگەی فڕۆکەخانەی بەغداوە گواستراونەتەوە بۆ روسیاو چەند کارمەندێکی روسیشیان لەگەڵ بوە.
ئەم منداڵانە تەمەنیان لەنێوان ١ بۆ ٩ ساڵدایەو هەمویان لەزیندانو خانەی منداڵانی بەغدا بون، پاش گەیشنیان بەمۆسکۆ دەدرێن بەچەند خێزانێکی روسی بۆ ئەوەی سەرپەرشتیان بکەن.
لەساڵی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا روسیا ١٠٠ مندالی لەعێراقەوە گەڕاندوەتەوە بۆ روسیا.