2019-11-19   722     
فرۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا جارێكی دیكه قه‌زای شنگال بۆردومانده‌كه‌نه‌وه‌و به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان ژماره‌یه‌ك كوژراو‌و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، فڕۆكه‌كانی توركیا جارێكی‌تر بۆردومانی خانویه‌كیان كرد له‌كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر، له‌ناحیه‌ی سنونێی قه‌زای شنگال له‌پارێزگای نه‌ینه‌وا، به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان ژماره‌یه‌ك كوژراو‌و برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
عه‌باس ئیبراهیم، نیشته‌جیێ كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆرو شایه‌تحاڵی بۆردومانه‌كه به‌سایتی (كه‌ركوك ناو)ی وتووه، "من چومه شوێنی بۆردومانه‌كه‌و پێنج كه‌سم بینی به‌ته‌واوی سوتابون، هه‌ندێكیان پارچه‌پارچه‌ش ببون، كه‌س نه‌یده‌زانی قوربانییه‌كان سه‌ربازیین یان مه‌ده‌نی".
به‌وته‌ی ئه‌و شایه‌تحاڵه، ئه‌و ته‌رمانه‌ی له‌شوێنی روداوه‌كه‌دا بووه، پێنج كه‌س بون، له‌گه‌ڵ برینداربونی كه‌سێكی تر‌و ئۆتۆمبێلێكی به‌ته‌واوی سوتاوه.
پێشتر‌و له 4ی ئه‌م مانگه‌شدا، فڕۆكه‌ی توركیا بۆردومانی خانووی هاوڵاتییه‌كی كرد له‌هه‌مان كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوندا، كه وه‌ك باره‌گای هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال-یه‌به‌شه به‌كارده‌هێنراو به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤان برینداربون.
خودێدا چۆكی، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ له‌باكوری خۆرئاوای شنگال له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه‌وه ده‌ڵێت، "فڕۆكه‌كانی توركیا ئه‌مڕۆ ماڵی ئه‌ندازیارێكیان له‌كۆمه‌ڵگای خانه‌سۆر كردۆته‌وه ئامانج به‌ناوی ئلیاس دیرو، به‌هۆیه‌وه ئوتۆمبێلێك سوتاوه به‌ڵام نازانین زیانه گیانییه‌كان چه‌ند بو".
عادل حسێن، لێپرسراوی په‌رستارانی نه‌خۆشخانه‌ی سنونێ رونیكردۆته‌وه كه "هیچ بریندارێك بۆ ئێمه نه‌هاتووه، له‌كاتێكدا دوری نێوان نه‌خۆشخانه‌ی ئێمه و كۆمه‌ڵگه‌كه ته‌نیا شه‌ش كیلۆمه‌تره، بۆیه رێژه‌ی زیانه‌كان نازانین، له‌وانه‌یه كه‌س بریندارنه‌بوبێت".
له‌مانگی 12ی 2018یشدا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا چه‌ندجارێك بۆردومانی شنگالیان كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانی لێبكه‌وێته‌وه.