2019-11-19   837     
فراکسیۆنی گۆڕان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رهتیدهكاتهوه كه بەشدارییان لهکۆبونەوەکەی شەوی رابردوی نوسینگەی عەمار حەکیم كردبێت. راشیگهیاندووه، "رێگە نادەین هیچ لایەنێک بەناوی گۆڕانەوە قسەو لێدوان بدات".
ئاوێنه: فراکسیۆنی گۆڕان لەبەیاننامەیەکدا رایگهیاندووه، "ئێمە بەهیچ شێوەیەک بەشداری ئەو کۆبونەوەیەمان نەکردوە کە هەندێک لایەن و کولتەی سیاسی لە نوسینگەی عەمار حەکیم رێکیان خستبو، هەروەها ئیمزاشیان لەسەر ئەو بەیاننامەیە نەکردوە بەناوی "پەیماننامەی شەرەف" کە بڵاوکراوەتەوەو هەروەها رێگەش نادەن هیچ لایەنێک بەناوی فراکسیۆنی گۆڕانەوە قسە و لێدوان بدات".
شەوی رابردو لەشاری بەغدا سەركردەكانی هاوپەیمانی فەتح، هاوپەیمانی نەسر، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان، پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رەوتی حیكمە، وەتەنییە، بەرەی رزگاركردنو گەشەپێدان، عەقد وەتەنی، بەرەی توركمانی كۆبونەوەو دواتر سەرجەم لایەنەکان ئیمزایان لەسەر وەرەقەیەکی سیاسیی کرد وەک نەخشەڕیگایەک بۆ چارەسەری دۆخی سیاسی عێراقو وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی شەقامو خۆپیشاندەران.