2019-02-05   735     
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی بریاره له‌رۆژئاوای كوردستان -باكوری سوریا- دروستبكرێت، ده‌بێت له‌ژێر كۆنترۆڵی وڵاته‌كه‌یدا بێت. راشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتودا یه‌په‌گه له‌منبج ده‌رنه‌كرێن، ماوه‌ی چاوه‌ڕوانیی ئێمه كۆتایی دێت".
ئاوێنه: رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی کۆبونەوەی فراکسیۆنی حزبه‌كه‌ی لەپەرلەمان، وتارێکی پێشکەشکردو جەختی لەوەکردەوە کە توركیا رێز له‌یه‌كپارچه‌یی خاكی سوریا‌و یه‌كڕیزیی سیاسی‌و مافی چارەی خۆنوسینی گه‌لی سوریا ده‌گرێت.
ئه‌و وتی، "خۆرهه‌ڵاتی فورات‌و منبج گرنگترین بابه‌تی رۆژه‌ڤی سوریان. لێره‌دا جارێكی دیكه بڕیاره‌كه‌مان له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارام دوپاتده‌كه‌مه‌وه. جگه له‌شێوازی ناوچه‌یه‌كی ئارام كه له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیادا بێت‌و وڵاتانی دیكه‌ش ته‌نها پشتیوانی لۆجستی بكه‌ن، ناتوانین هیچ پێشنیازێكی دیكه په‌سه‌ند بكه‌ین."
به‌وته‌ی ناوبراو، "هیچ ناوچه‌یه‌كی ئارام كه به‌ناو له‌لایه‌ن هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه دروستكرابێت سه‌ركه‌وتو نه‌بووه‌و خۆشگوزه‌رانی هه‌میشه‌یی تیادانه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه ئێمه سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌كی ئارامیی له‌و شێوه‌یه به‌سه‌رماندا به‌نیاز خراپ ده‌زانین".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌ئێستادا توركیا چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه كه ئه‌مریكا داوێتی. ئه‌وه‌یشی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ده‌رچونی یه‌په‌گه له‌منبج ساڵانێكه گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت، به‌ڵام هیچ به‌ره‌و پێشچونێكی به‌خۆوه نه‌بینیوه.
رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان وتی، "ئێمه ئامانجمانه كه هه‌رچی زووه منبج بكه‌وێته ده‌ست ئیداره‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه. له‌پاڵ خه‌باتی سیاسیی‌و دیپلۆماسیماندا درێژه به‌ئاماده‌كارییه سه‌ربازییه‌كانیشمان ده‌ده‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی پێی‌داوین نه‌باته سه‌رو هاوكار نه‌بێت له‌دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام كه له‌ژێر كۆنترۆڵی توركیادا بێت ئه‌وا خۆمان چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا دوپاتیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر له‌چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی دیكه‌دا تیرۆرستانی منبج له‌وێ ده‌رنه‌كرێن، ماوه‌ی چاوه‌ڕوانیی ئێمه كۆتایی دێت. به‌هه‌مانشێوه له‌رۆژهه‌ڵاتی فورات، ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه له‌میانی چه‌ند مانگێكدا به‌پشتگیریی توركیا حكومه‌تی خۆیان پێكنه‌هێنن، ماوه‌ی چاوه‌ڕوانیمان كۆتایی دێت. له‌م دۆخه‌دا توركیا پابه‌ند بووه به‌به‌ڵێنی خۆیه‌وه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هیچی ده‌ستنه‌كه‌وتووه. به‌واتایه‌كی دیكه، ئێمه‌ش مافی خۆمان ده‌بێت پلانی خۆمان جێبه‌جێ بكه‌ین".