"سبه‌ی ته‌نها موچه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان دابه‌شده‌كرێت"
  2019-11-19       1112       
وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ سبه‌ینێ چوار شه‌ممه‌، ته‌نها موچه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

ئاوێنه‌: له‌راگه‌یه‌ندراوێكی‌ وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه‌، سبه‌ینێ چوار شه‌ممه‌، ته‌نها موچه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

پێشتر وه‌زاره‌ته‌كه‌ بڵاویكردبوه‌وه‌ كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ، خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی، سامانه‌ سروشتییه‌كان، هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌و ده‌زگای گشتی ئاسایش، هێزی به‌رگری‌و فریاكه‌وتن، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێم، پۆلیسی نه‌وت‌و غاز دابه‌شبكرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×