"هۆكاری رێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر كاندیدی پۆستی وەزارەتی داد نەبونی متمانەیە"
  2019-02-06       1008       


جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بەشیر حەداد رایدەگەیەنێت هۆكاری رێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر كاندیدی پۆستی وەزارەتی داد نەبونی متمانەیە، وتیشی "ناوی كاندیدی چوار وه‌زاره‌ته‌كه‌ هاتۆته‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌كردنی ڕێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بوانی په‌رله‌مانتاران و ڕێك نه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نه‌توانراوه‌ متمانه‌ بدرێته‌ ئه‌و چوار وه‌زیره‌".

ئاوێنە: بەشیر حەداد، جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندوە هۆكاری متمانه‌نه‌دان و ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ وه‌زاره‌تی دادی عیراقی نه‌بونی متمانه‌یه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ كوردییه‌كان، دەشڵێت "هه‌ر كاندیدێك داده‌نرێت لایه‌نه‌كه‌ی تر ده‌ڵێت ئه‌وه‌ بێ لایه‌ن نیه‌ و سه‌ر به‌فڵانه‌ لایه‌نه‌، كاندیدی تریش دابنرێت لایه‌نه‌كه‌ی تر واده‌ڵێت و ڕێكناكه‌ون بۆیه‌ هه‌تا ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان نه‌كرێت زه‌حمه‌ته‌ ڕێژه‌ی یاسایی له‌ناو په‌رله‌مان دروست بێت بۆ متمانه‌ دان به‌و وه‌زیرانه‌ ".


ئەو وتی " بۆ نێوانگیری له‌نێوان فراكسیۆن كوردییه‌كان له‌به‌غداد له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتو وه‌ك جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌ سیسیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م چونكه‌ په‌رله‌مانتاران نوێنه‌ری حیزبه‌كانیان له‌به‌غداد ئه‌گه‌ر حیزبه‌كانیان ڕێككه‌وتن وه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئه‌وان ئه‌وا ئه‌وانیش له‌به‌غداد ڕێك ده‌كه‌ون. متمانه‌نه‌دان به‌و چوار وه‌زیره‌ ئێستا گرفت و ئاسته‌نگی بۆ به‌رده‌م كاره‌كانی حكومه‌تی عیراقی دروست كردووه‌ چونكه‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێت له‌لایه‌ن وه‌زیره‌كانی تره‌وه‌".



زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×