"نزمە پاڵە پەستۆی لاوازی دەریای سور کار دەکاتە سەر باشوری كوردستان"
  2019-02-06       857       

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی‌و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت سبەینێ‌ لە کاتەکانی درەنگدا نزمە پاڵە پەستۆی لاوازی دەریای سوور کار دەکاتە سەر باشوری كوردستان‌و کاریگەری ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە لە ئێوارەی رۆژی پێنج شەم تاکو ئێوارەی رۆژی یەک شەممە بە لاوازی کار دەکاتە سەر کەشی ناوچەکە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی‌و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پیشبینی خۆی بۆ كەش‌و هەوای شارەكانی باشوری كوردستان ئاشكراكردو دەڵێت " لەم ماوەیەدا نمە بارانی پچڕ پچڕ و مامناوەند لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەبارێت و بەفریش لە ناوچە شاخاویە سنوریەکان دەبارێت بە تایبەتی شەوی شەممە لەسەر یەک شەممە، هەندێ جار لە کاتی باران هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش روو لە نزم بوونەوە دەکات".


كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت ئاستی بارانی پێشبینیکراو لە سەنتەری پارێزگاکان لە نێوان 8-17ملم دەبێت و لە ناوچە شاخاویەکان لە نێوان 15-25ملم دەبێت لە ماوەی کاریگەری ئەم شەپۆلەی رو دەكاتە ناوچەكانی باشوری كوردستان.

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×