تۆمەتبارێك دەستگیر دەكرێت كە بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە كردوە
  2019-02-06       475       

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی 2 تۆمەتبار رادەگەیەنێت، ئاماژەبەوەش دەكات تۆمەتبارێكیان هاوڵاتیانی فریوداوەو فێڵی لێكردون و بەناوی كەسانی ترەوە پارەی لە هاوڵاتیان وەرگتوەو هەڵاتوە، تۆمەتبارەكەی دیكەش بازرگانی بە جەستەی مرۆڤەوە كردوە.

ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هاوڵاتیانی فریوداوەو فێڵی لێكردوون و بەناوی كەسانی ترەوە پارەی لە هاوڵاتیان وەرگتووەو هەڵاتووە، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستابوو بە تەزویركردنی بەڵگەنامەو بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە".


هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتبار دەستگیردەكەن


لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی دەستگیركردنیان هەیە ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا و بنكەی پۆلیسی كوردستان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون .


- هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هاوڵاتیانی فریوداوەو فێڵی لێكردوون و بەناوی كەسانی ترەوە پارەی لە هاوڵاتیان وەرگتووەو هەڵاتووە .
دوای ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی پۆلیس لە پلانێكی تۆكمەدا و دوای وەرگتنی زانیاری لەسەر تۆمەتبار توانرا لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەراوە (ر ، ج ،س ) دەستگیربكرێت و لە ئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .


- هێزەكانی بنكەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەستابوو بە تەزویركردنی بەڵگەنامەو بازرگانیكردن بە ئەندامەكانی جەستەی مرۆڤەوە .
لەئێستا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز داوەرو بەپێی ماددەكانی (289-298 لەیاسای سزادانی عیراقی و 4 لەیاسای چاندنی ئەندامەكانی لەش ) ڕاگیراوە و لەلایەن بنكەی پۆلیسی كوردساتەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە .


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×