موحەمەدی حاجی مەحمود: رێككەوتنی نێوان یەكێتی‌و پارتی هەمو كێشەكان چارەسەر دەكات
  2019-02-06       903       

 

موحەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت رێككەوتنی نێوان یەكێتی‌و پارتی هەمو كێشەكان چارەسەر دەكات، پێشی وایە جگە لەرێككەوتن هیچ رێگەیەك لەبەردەم ئەو دو حزبەی هەرێمی كوردستان نیە.

ئاوێنە: لەمیانی لێدوانێكی بۆ میدیاكان موحەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد خەڵكی كوردستان شایستەی ئەوە نیە لەوە زیاتر ئەزیەت بدرێت، وتیشی یەكێتی‌و پارتی هیچ رێگەیەكی تریان لەبەردەمدا نیە جگە لەوەی دەبێت رێكبكەون‌و دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆ كێشەكانیان چارەسەر بكەن".

لەبارەی دۆخی ئێستای شاری كەركوكەوە سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگەیاند ئەگەر ئێستا هەژار پێشمەرگە بچێتەوە بۆ كەركوك لەبەرامبەردا دوانزە هەزار چەكداری هێزە عێراقییەكانی دیكە لەوێن، وتیشی "لەشارێك بەشەر دەر بكرێیت ئاسان نیە بتوانیت وەك جاران حوكمی بكەیتەوە".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×