عێراق: نرخی پارەی ئینتەرنێت كەمدەكرێتەوە
  2019-02-06       273       

وەزارەتی گواستنەوە‌و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت وەزارەتی گەیاندنی عێراق بەرێژەی 25% نرخی پارەی ئینتەرنێت كەمدەكاتەوە، ئاماژەبەوەش دەكات بریاری كەمكردنەوەكە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.


ئاوێنە: ئومێد موحەمەد ساڵەح، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە‌و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی بریارێكی وەزارەتی گەیاندنی عێراق بۆ كەمكردنەوەی نرخی كرێی ئینتەر نێت رونكردنەوەیەكی بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتوە "بڕیاری وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عێراقی تۆڕی كێبڵه‌كانی "Back Bone " ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ موڵكی حكومه‌ته ‌و هه‌روه‌ها كێبڵی ده‌روازه‌ سنووریه‌كانیش به‌ هه‌مان شێوه‌ن و ته‌نها ئه‌وان بۆیان هه‌یه‌ وه‌كو كه‌رتی گشتی تۆڕی كێبڵیان هه‌بێت، به‌ڵام ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن خاوه‌نی تۆڕی كێبڵ نین و كه‌رتی تایبه‌ت كه‌ مۆڵه‌تپێدراوی وه‌زاره‌تمانن به‌و كاره‌ هه‌ڵده‌ستن".


پێشی وایە ئامانجی به‌غدا له‌م هه‌نگاوانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ خێرایی ئینته‌رنێت باش بكرێت نه‌ك هێنانه‌خواره‌وه‌ی نرخی به‌شداریكردنی به‌كاربه‌ران،وتیشی  "ئه‌گه‌ر به‌راوردی نرخ و كوالیتی ئینته‌رنێت له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكرێت، به‌پشت به‌ستن به‌ داتاكان له‌ هه‌رێم نرخ گونجاوتره‌و كوالیتی ئینته‌رنێت باشتره‌".


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×