ئەندامی فەرماندارێتی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل، باهۆز ئەرداڵ هەڵوێستی خۆپیشاندەرانی شیلادزێ بەرز دەنرخێنێت، دەشڵێت "هەندێك لەكاربەدەستانی باشوری كوردستان بونی پەكەكە لەهەرێمەكە دەكەنە بیانو، هەوڵدەدەن رەوایەتی بە كۆمەڵكوژییەكانی دەوڵەتی توركیا بدەن".
ئاوێنە: باهۆز ئەرداڵ، ئەندامی فەرماندارێتی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل "نەپەگە" لەمیانی وتووێژێكی لەگەڵ رادیۆی وڵات رایدەگەیەنێت لەم كاتەدا روی راستی داگیركەرانی كوردستان ئاشكرا بوە، دەشپرسێت بۆچی هەندێك بەرپرس داگیركەر‌و پەكەكە بە یەك چاو سەیر دەكەن‌و هۆكاری نائارامی باشوری كوردستان بە پەكەكەوە گرێ دەدەن.
لەبارەی دەستگیركردنی ئەندامانی میتی توركیا ئەو وتی "به‌رپرسه به‌دیلگیراوه‌كانی میت ده‌رباره‌ی كاره‌كانیان له باشوری كوردستان دانیان به زۆر شت‌دا ناوه، كاره سیخووڕییه‌كان له باشوری كوردستان ته‌نیا له دژی په‌كه‌كه نین، به‌ڵكو له دژی كاربه‌ده‌ستانی باشوری كوردستانیش كاری سیخووڕی ده‌كه‌ن، چاودێرییان ده‌كه‌ن و گوێ له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كانیان ده‌گرن، ئه‌وانه‌ی ئامانجی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، زانیاری هه‌واڵگری ده‌ده‌نه یه‌كتر، شوێنه‌كان بۆ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان نیشان ده‌كه‌ن".