مه‌سرور بارزانی داواده‌كات لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بگه‌نه‌ رێككه‌وتن
  2019-02-06       896       

مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌ پێویستی ده‌زانێت لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كان بگه‌نه‌ رێككه‌وتن.

ئاوێنه‌: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، مه‌سرور بارزانی پێشوازی كردوه‌ له‌ جه‌نه‌راڵ پاتریك رۆبه‌رسۆن، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق و سوریا و وه‌فدی یاوەری.

له‌دێدارێكدا دوا پێشهاتەکانی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و قۆناغه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستان تاوتوێكراوه‌.

له‌پەیوەست بە پەرەسەندنەکانی رەوشی رۆژهەڵاتی فوڕات لە سوریا مه‌سرور بارزانی ئاماژەی بەوەداوه‌ كه‌ بە پێویست دەزانرێت هێز و لایەنە سیاسییەکانی رۆژئاوا بگەنە رێککەوتن و لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەسەر کۆی پرسەکان بۆئەوەی لە گۆڕانکارییەکاندا مافەکانی گەلی کورد جێگیر بکرێت.

هەر لەو دیداره‌ جموجۆڵەکانی داعش لە هەندێ ناوچەی عێراق و رۆڵ و هەماهەنگیی نێوان هێزەکانی هاوپەیمانان و عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا و تیشکخرایە سەر میکانیزمەکانی رێگەگرتن لە گەشەکردنی زیاتری گروپە تیرۆریستيیەکان لەو ناوچانەدا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×