له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق سه‌رۆك وه‌زیرانی
ئیتالیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گه‌یشته هه‌ولێر.
ئاوێنه: جۆزیپی كۆنتی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ته‌وه پێشوازی لێكرا.
بڕیاره له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌ولێر سه‌رۆك وه‌زیرانی
ئیتاڵیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
پێشتر سه‌رۆك وه‌زيرانى ئيتاڵيا، جۆزێپى كۆنتى به سه‌ردانێك
گه‌يشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وەزیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ى نێوانيان هه‌ريه‌ك له سه‌رۆك وه‌زيرانى
عێراق و ئيتاڵيا پەیوەندییەكانی نێوان ھەردو وڵات و بەشداری رۆمايان لە بەرەنگاربونەوەی
داعش و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی عێراق تاوتوێ كرد.