سلێمانی؛ سێ تۆمه‌تبار به‌تۆمه‌تی كوشتنی سێ هاوڵاتی ده‌ستگیركران
  2019-02-06       823       

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یوان سێ كه‌سیان ده‌ستگیركرد كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ كوشتنی سێ هاوڵاتی.

ئاوێنه‌: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی ئه‌و سێ تۆمه‌تباره‌وه‌ رایگه‌یاند؛ (ل ، ع ، خ ) تۆمەتبارە بە كوشتنی هاوڵاتییەكی بەڕەگەز ئێرانی كە پێشتر و لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە چوار كەس لەسەر دۆسیەكە دەستگیركراون و لە ئێستادا تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ تۆمەتبار (أ ، ك ، ج ) ئەمرۆ لەلایەن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە دەستگیركرا كە تۆمەتبارە بە كوشتنی ئاوەڵزاوەكەی لەشاری كەركوك.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو كه‌ ساڵی ڕابردو تەرمێك بە كوژراوی لەشاری كەركوك دۆزرایەوە، دوای ئەوەی چەند ڕۆژی ڕابردودا لەلایەن كەسوكاری كوژراوەكەوە سكاڵای یاسایی تۆماركرا، دوای بەدواداچون و لێكۆڵینەوەی هێزەكانی پۆلیس ئەمڕۆ لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەیوانەوە دەستگیركرا ،لەئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە .

له‌باره‌ی تۆمه‌تباری سێیه‌مه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش ئشه‌مڕۆ له‌لایه‌ن هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیوانه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌ رایگه‌یاندوه‌ كە ئه‌و كه‌سه‌ لەساڵی 2008 ەوە فەرمانی گرتنی هەبوە بە تۆمەتی كوشتی كەسێك لەدەرەوەی سنوری هەرێمی كوردستان .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی تۆمەتبار ڕاگیراوە .


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×