"بردنى کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگای كه‌ركوك بۆ هەولێر بێ مانایە"
  2019-02-06       973       
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌كوتله‌ی یه‌كێتی پێی وایه‌ بردنی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ هه‌ولێر "كارێكی بێ مانایه‌"و ئه‌ندامێكی پارتیش له‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌ڵێت؛ ره‌نگه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ببێته‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری.
ئاوێنه‌: دوێنێ سێشەممە، هەردو مەکتەبى سیاسى یەکێتى و پارتى لەهەولێر کۆبونەوە، بڕیاریان دا رۆژى 18 ى ئەم مانگە، کۆبونەوەیەکى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە شارى هەولێر ئەنجام بدرێت.
کامەران کەرکوکى، ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە كوتله‌ی پارتى، بە دورى زانى لە کۆبونەوەکەدا پارێزگار بۆ کەرکوک هەڵبژێردرێت، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"جگە لە عەرەب و تورکمان، لەنێو کوردیشدا ناڕەزایەتى لە ڕێکخستنى کۆبونەوەکە هەیە، بۆیە ڕەنگە کۆبونەوەکە ببێتە کۆبونەوەیەکى ڕاوێژکارى."
کوتلەى عەرەبى و تورکمانى، بەشدارى کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگا لە هەولێر ناکەن، ئەندامە یەکێتیەکانى ئەنجومەنیش دژى بردنى کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگان بۆ هەولێر.
ئازاد جەبارى، ئەندامى کوتلەى یەکێتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، ئاماژەى بەوەکرد بەشداربونى ئەوان لە کۆبونەوەکەى هەولێر، پەیوەندى بە بڕیارى سەرکردایەتى یەکێتیەوە هەیە، وتى"بەڵام خۆم، گەر پێم بکرێت، بەشدار نابم."
وتیشى"بردنى کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگا بۆ هەولێر بێ مانایە، کورد بەدواى بنکڕەکەیدا دەگەڕێت."
لاى خۆشیەوە جوان حەسەن، ئەندامى کوتلەى یەکگرتوى ئیسلامى لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک، ئاماژەى بەوەکرد ئەوان تەنها لە ڕاگەیاندنەکانەوە، هەواڵى کۆبونەوەى ئەنجومەنى پارێزگایان لە ڕۆژى 18 ى ئەم مانگە لە هەولێر بیستوە، وتى"جارێک لە سەرکردایەتى یەکگرتوەوە، بڕیارى بەشداریکردن یاخود نەکردنمان بۆ نەهاتوە."
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×