ئاسایشی هه‌ولێر سه‌رجه‌م مانگرتوانی به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی ده‌ستگیركرد
  2019-02-06       1103       

ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاوی كرده‌وه‌ ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌ ئاسایشی هه‌ولێر هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌ سه‌ر شوێنی چالاكی مانگرتوانی به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و سه‌رجه‌م مانگرتوانی ده‌ستگیركردون.

ئاوێنه‌: به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسه‌كه ئه‌مشه‌و ئاسایشی هه‌ولێر چۆته‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌  ئەنجومەنی ژنانی عەشتاری مه‌خمور له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان له‌هه‌ولێر تێیدا مانیان له‌خواردن گرتوه‌ دژی گۆشه‌گیری سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان و سه‌رجه‌م ژنانی مانگرتوی ده‌ستگیركردون.

ئاژانسه‌كه‌ هێمای بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ ژماره‌ی ده‌ستگیركراوان شه‌ش كه‌سن كه‌ سه‌رجه‌میان ژنن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ بۆ جاری دوم ئاسایشی هەولێر هێرشی کردە سەر چالاکوانانی مانگرتو لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان کە لە ٣٠ی کانونی دوەمەوە دەستیان بە مانگرتن دژی گۆشەگیرییەکانی سەر ئۆجالان و پشتیوانی لە لەیلا گوڤەن کردوە.

هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر ئێواره‌ پێنج كه‌سیان دەستگیرکردبو، کە خوێندکار بون و بۆ پشتیوانی چالاکوانان چوبونه‌ سەردانی چالاکییەکە.

ڕۆژی ٣١ کانونی دوەمیش، ئاسایشی هەولێر هێرشیکردبوە سەریان و هەمو ئەو چادر و کەرەستانەی چالاکوانان پێیان بو دەستیان بەسەردا گرتبو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×