پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی 28 تۆمەتبار رادەگەیەنێت
  2019-02-07       1143       

بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی 28 تۆمەتبار رادەگەیەنێت، ئاماژەبەوەش دەكات تۆمەتبارەكان لەلایەن دادگاوە فەرمانی گرتنیان بۆ دەرچوە‌و  بەشێك لەتۆمەتبارەكان لەچوارچێوەی 2 باندا هاوڵاتیانیان فریو داوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێكیدا دەستگیركردنی 28 تۆمەتباری داواكراوی راگەیاند، دەشڵێت " ژمارەیەک لەو تۆمەتبارانە لەشێوەی دوو باندا فێڵیان لەهاوڵاتیان کردوەو فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە بە پێی مادەی ٤٥٦ لەیاسای سزادانی عێراقی".



بنکەی پۆلیسی هەواری شار ۲۸ تۆمەتبار دەستگیردەکات


لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دەستگیركردنی ئەو تۆمەتبارانەی فەرمانی دەستگیركردنیان هەیەو لەیاسا هەڵاتون، هێزەكانی بنکەی پۆلیسی هەواری شاری سەر بەبەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلیمانی لەمانگی ڕابردودا ۲۸ تۆمەتباریان دەستگیرکردوە کە لەلایەن دادگاوە داواكراو بون.


ژمارەیەک لەو تۆمەتبارانە لەشێوەی دوو باندا فێڵیان لەهاوڵاتیان کردوەو فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە بە پێی مادەی ٤٥٦ لەیاسای سزادانی عێراقی.


دوو تۆمەتباری دیکەیان تەقەیان لەهاوڵاتیان کردوەو فەمانی دەستگیرکردنیان هەبووە بەپێی ماددەی (۳۱/٤۰٥) لەیاسای سزادانی عێراقی، دەستیشگیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتودا.


وە تۆمەتبارەکانی تر بەپێی ماددەکانی ( ٤۷۷ ، ٤٥۷ ، ٤۳۰ ، ۲۲۹ ، ۲۳۰ ، ٤۳۱ ، ٤۳۲ ، ٤۳۰ ) و چەند مادەیەکی تر لەیاسای سزادان فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە، لەئێستادا سەرجەم تۆمەتبارەکان ڕاگیراون.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی _ ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×