پشتیوان سادق: هەركات بەغدا پارەی پێویستی نارد پاشەكەوتی موچە هەڵدەگیرێت
  2019-02-07       495       

پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت زیاتر لە 500 قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە هەیە، لەبارەی هەڵگرتنی پاشەكەوتی موچەی مامۆستایانیشەوە ئاماژەبەوە دەكات هەركات بەغدا پارەی پێویستی نارد پاشەكەوتی موچە هەڵدەگیرێت.


ئاوێنە: پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لەئەگەری باشبونی بودجەی هەرێم پلان هەیە كە حكومەتی هەرێم پارەی تایبەت بۆ نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان تەرخان بكات، ئەو وتی "زۆر جار لەراگەیاندنەكان قوتابخانەیەك نیشان دەدرێت كە دیوارێكی درزی بردوە، بۆیە من بە راگەیاندنەكان دەڵێم خۆیان ماندو نەكەن چونكە زیاتر لە 500 قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەنكردنەوەی بە پەلە هەیە".


باس لەوەش دەكات بۆ نۆژەنكردنەوە‌و دروستكردنی قوتابخانەكان پێویستیان بە بری زیاتر لە یەك ملیار‌و 500 ملیۆن دینار هەیە، ئاماژەبەوەش دەكات بارودۆخی سیاسی‌و ئابوری هەرێمی كوردستان بەرەو باشی دەروات، ئەو وتی "ئەو پارەیەی بریارە لەبەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان بێت، بێت پاشەكەوتی موچە نامێنێت".


زۆرترین بینراو
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ له‌عێراق ده‌كات
جەهەپە: ئاکەپە ئامادەکاری دەکات سەرۆک شارەوانییەکانی ئیستەنبوڵ‌و ئەنقەرەش دوربخاتەوە
یەکێتی ئەوروپا: لابردنی سێ سەرۆک شارەوانییەکە سه‌لماندی دیموكراسی له‌توركیا بونی نییه‌
عومەر بەشیر لەنێو قەفەس دادگا: ٢٥ ملیۆن دۆلارم لە محەمەد بن سەلمان وەرگرتووە
كشتوكاڵی سلێمانی سزای‌ 27 فه‌رمانبه‌ری‌ دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه‌
فازڵ میرانی: ڕێگە نادەین لەهەرێمی کوردستانەوە هەڕەشە لەئاسایشی ئێران بکرێت
سوپای سوریا لە ئاسمانەوە هێرشی کردە سەر کاروانێکی سەربازی سوپای تورکیا
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: ئامادەین داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە رادەستی بەغدا بكەین
پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەرانی دیاربه‌كر
مه‌سرور بارزانی‌ داوا له‌وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌م ده‌كات فۆڕمی‌ ئاشكراكردنی‌ سامانه‌كه‌یان پڕبكه‌نه‌وه‌
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×